بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی، جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە بڕیارنامەی ئەم دواییەی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە دژی ئێران وتی: : پێشتریش وتبوومان کە دەرکردنی بڕیارنامە خۆی هەوڵێکی ناسازێنەر بۆ پاراستنی زیاترین گوشارە و یارمەتیدەری چارەسەری پرسەکان نییە.
ئیسلامی زیادی کرد: ئێمە لە بەرپرسی گشتی ئاژانسیشەوە بیستبوومان و ناوبراو جەختی هەبوو کە دەرکردنی بڕیارنامە یارمەتیدەری بەرەوپێش بردنی کاروبارەکان نابێت.
سەرۆکی ڕیکخراوی وزەی ئەتۆمی لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە ئەو هەوڵە هەڵە و پەسەند کرانی بڕیارنامە لە دژی ئێران هەر ئەو جۆرە کە پێشتریش وترابوو، وەڵامێکی پتەوی لەلایەن ئێرانەوە بەدواوە دەبێت، وتی: بەرنامەی ناڤۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی یاسای هەوڵی ستراتیژی مەجلیس دەچێتە پێشەوە و دەرکردنی بڕیارنامەگەلی بەردەوام لە دژی ئێران لە بەرەوپێش بردنی ئەو بەرنامەگەلە کێشەیەک دروست ناکات.
Your Comment