بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهین ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وتی: بە پێی وتەی قورئان ئەوانەی دەنگۆ بڵاو دەکەنەوە و درۆ دەکەن وەکوو مونافق و کافرن. درۆبێژان و ئەوانەی دەنگۆ بڵاو دەکەنەوە، کەسانێکن کە دەیانەوێت تێگەییشتن و ناسینەوەکان ئەو جۆرە کە دەیانەوێت دەیگێڕینەوە و شەڕی ناسینەوە دەخەنە ڕێ و ئەوانە وەکوو مونافقن.
سەرۆک کۆماری ئیران بە وتنی ئەوەی کە تێگەییشتنی ڕاست گرینگایەتی زۆری هەیە، زیادی کرد: ئەو کەسانەی کە هەوڵ دەدەن باش بە خراپ و خراپ بە باش نیشان بدەن، تێدەکۆشن تێگەییشتنەکان بگۆڕن خاڵە لاوازەکان گەورە نیشان دەدەن و خاڵە بەهێزەکان بچووک دەکەنەوە. ئەمە هەر ئەو شەڕی مێدیاییەیە کە ئەمڕۆ بەرەوڕووین.
Your Comment