بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەحیدی وتی: دەستوپەیوەندی دەزگای هەواڵگری فەڕەنسا و داعش لە بشێوییەکانی ئەم دواییە لە ئێران دەستبەسەر کراون کە ڕادەستی دەسەڵاتی داد بوونە.
وتیشی: دەسەڵاتی دادی ئێران بە گوێرەی یاسا مامەڵە لە گەڵ ئەم کەسانە دەکات.
وەحیدی سەبارەت بە هاووڵاتیانی بیانی دەستبەسەر کراو لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ئێران وتی: لە بشێوییەکاندا هاووڵاتی وڵاتانی دیکە دەستبەسەر کراون کە هەندێکیان ڕۆڵی زۆریان بووە لەو بشێوییانەدا.
Your Comment