AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٢٤ ٠٧:٥٥

دادستێنی ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا هەواڵی دا؛

دەستگیری دوو کەسی پەیوەندیدار بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دژە شۆڕش لە کرماشان

دەستگیری دوو کەسی پەیوەندیدار بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دژە شۆڕش لە کرماشان

دادستێنی گشتی و شۆڕشی ئیسلامی ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا لە دەستگیری 2 کەسی پێوەندیدار بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دژە شۆڕش لە ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا لەلایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپاوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەجاد مەلایری ڕایگەیاند: 2 کەسی پێوەندیدار بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دژە شۆڕش کە هەوڵی ناسینەوەی هێزە ئەمنییەکان لە ئەو شارە و ناردنی وێنە بۆ کەناڵەکانی دوژمنیان دابوو لەلایەن ئیتلاعاتی سوپاوە دەستگیر کران.

ناوبراو زیادی کرد: دەستگیرکراوەکان لە لێدوانەکانی خۆیاندا دانیان پێداناوە کە ئامانجی سەرەکیان دروست کردنی ڕق و قینی ناوخۆیی لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکان بووە.

دادستێنی گشتی ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا وتیشی: ناسینەوەی کەس یان کەسانی پێوەندیدار لە بەرنامەدایە کە بە هەندێک ئەنجامیش گەییشتووین.

News ID 44131

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha