AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ١٩ ١١:٠٥

لە گفتوگۆی تەلەفۆنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان؛

دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا تاوتوێ کرا

دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا تاوتوێ کرا

لە گفتوگۆی تەلەفۆنی وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و عومان دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا تاوتوێ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و بەدر بێن حەمد بووسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا وێڕای ئاماژە بە پێوەندی ئەرێنی دوو وڵاتەکە و ئیرادەی لایەنەکان بۆ بەردەوامی و پەرە و پتەو کردنی پێوەندییە دوولایەنەکان و هاوکاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی، دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا تاوتوێ کرا.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە مەبەستی ئەرێنی و سازێنەری سوڵتانی عومان، لە هەوڵەکانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی باش، بەهێز و سەقامگیر دەسخۆشی کرد.

News ID 44079

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha