AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ١٧ ٠٨:٣٢

دوای کوژ انی ئەفسەرێکی کەنەدی؛

هاوڵاتییەکی ئەمریکی لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت کوژرا

هاوڵاتییەکی ئەمریکی لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت کوژرا

سەرچاوەکانی پۆلیسی عێراق ڕایانگەیاند، هاوڵاتییەکی ئەمریکی لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت کوژراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، هاوڵاتییە ئەمریکییەکە چ بەهۆی فیشەکێکەوە گیانی لەدەستداوە.

میدیای عێراق رایگەیاندووە "هەر ئەمڕۆ لە شوێنێکی دیکەی شاری بەغدا، کەسێکی دیکەی بیانی گیانی لەدەستداوە ە دۆخێکی تەم و مژاویدا کە ئەویان بە رەچەڵک خەڵکی کەنەدایە و پلەی ئەفسەر بووە لەهێزەکانی سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش.

ئەوانەی لەکاتی رووداوەکەدا لەشوێنی تەقەکان بوون، دەڵێن "دەستڕێژی گوللە لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پرادۆ) لە ناوچەی كەرادە خارج-ی ناوەڕاستی بەغداد كرا و بووەتە هۆی كوژرانی هاوڵاتییەكی ئەمریكی كە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەدا بووە کە ناوی (ستیڤن ترول)ە و مامۆستای وانەی ئینگلیزی بووە لە رێكخراوی (میلینۆم) بۆ خزمەتگوزارییەكانی بەهاناوەچوون و پەرەپێدان كاریكردووە."

ئەفسەرە کەنەدییەکە ناوی كاپتن ئیریك چیۆنگ-ە ئەندامی (CAF)ە و سوپاسالاری کەنەدا دەلێت "لە دۆخێكدا لە دەرەوەی ئەرکی رەسمی خۆی بووە، لە بەغدا گیانیلەدەستداوە.

News ID 44058

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha