بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید عەسگەری پوور سەبارەت بە پاگەندە مێدیا بیانییەکان سەبارەت بە گیانلەدەستدانی نەسرین قادری وتی: یەکێک لە خزمەکانی خاتوو قادری کاتژمێر 14 ی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 13 ی خەزەڵوەر بە هاتن بۆ کەڵانتەری ڕایدەگەیێنێت کە چووەتە بەر دەرکەی ماڵی ئەو خوالێخۆشبووە بەڵا دەرکەکەی نەکردووەتەوە، دوای فەرمای دادوەر و کردنەوەی دەرکەی شوقەکەی، پۆلیس لەگەڵ خزمی ئەو خاتوونە چووە نێو ماڵەکەوە و دەبینن کە تەرمی خاتوو نەسرین قادری لە سەر زەوی کەوتووە.
دادستێنی گشتی و شۆڕشی شەهریار زیادی کرد: لە ڕوانگەی پزیشکی داد هاتووە کە دوای پشکنینی تەرمەکە، هیچ جۆرە ئاسەوارێکی لێدان وەکوو شکانی ئێسقان، ڕەش بوونەوە لەسەر لەشی ئەو خوالێخۆشبووە نەبینراوە و تێگەییشتنی سەرەتایی پزیشکی داد ژەهراوی بوونی ئەو کەسەیە و ئاڵبەت بە پێی وتەی بنەماڵەکەشی هەر لە پێشەوە تووشی نەخۆشینی بووە.
Your Comment