AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ١٢ ٠٩:٣٢

ئێران گەمارۆی خستە سەر ژمارەیەک کەس و ناوەندی کەنەدی

ئێران گەمارۆی خستە سەر ژمارەیەک کەس و ناوەندی کەنەدی

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران گەمارۆی لە دژی چەند کەس و ناوەندی کەنەدایی بەهۆی پاڵپشتی لە تیرۆریزم و گرووپی تیرۆریستی مونافقین سەپاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو کردەوەیەک بەرانبەر، چەند کەس و ناوەندی کەنەدایی بە هۆی پاڵپشتی لە تیرۆریزم و گرووپی تیرۆریستی مونافقین، هاندان بە هەوڵی تیرۆریستی و توندوتیژی لە دژی خەڵکی ئێران، پەرەپێدان بە زانیاری هەڵە سەبارەت بە ئێران و هەروەها سەپاندنی گەمارۆی زاڵمانە لە دژی گەلی ئێران، گەمارۆ دەدات کە لە خوارەوە دێن:

کەسەکان بریتین لە :

مارکۆ مندیسینۆ: ئەندامی پەرلەمان و وەزیری ئاسایشی گشتی کەنەدا

ئانیتا ئاناند: وەزیری بەرگری نەتەوەیی کەنەدا

ڕیچارد واگنێر: سەرۆکی دیوانی باڵای کەنەدا

واین ئایر: سەرۆکی ئەرکانی سوپای کەنەدا

ئێریک کنی: فەرماندەی هێزی ئاسمانی کەنەدا

ئانگس تاپشی: فەرماندەی هێزی دەریایی کەنەدا

خاتوو برێندا لاکی: سەرۆکی پۆلیسی کەنەدا

دەیڤید براون: دادوەرێک کە سزای ڕاگرتنی داراییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەنەدای دەرکرد

ناوەندەکان بریتین لە:

نەشناڵ پۆست: مێدیای پاڵپشتی گەمارۆکان بە ڕوانگەی دژە ئێرانی

News ID 44004

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha