بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری ڕۆژنامەی "وچرنی لیست"ی کرۆواسی سەبارەت بە پرسی جیاوازی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی باسی کرد.
ناسر کەنعانی سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران وتی ئێمە ئیزنی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیخوازانە دەدەینە هەموو چینەکانی کۆمەڵگا بەڵام بۆ نائارامی و ئاژاوە وەکوو هەر وڵاتێکی دیکە ڕێگری لێ دەکرێت.
هەموو وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا پێش ئەوەی کە دەوڵەتی ئێران ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە دۆسیەی مەهسا ئەمینی، هەڵوێستی تاک لایەنەی خۆیانیان لە دژی حکومەتی ئێران ڕاگەیاند و هەر ئەوەش بووە هۆی هاندانی خەڵکی ئێران.
هەروەها وتیشی: ئەوان بە ڕواڵەت خەریکی دڵسووتاندن بۆ خەڵکی ئێرانن بەڵام لە بنەڕەتدا ئەوان دوژمنی خەڵکی ئێمەن، ئەگەر وانەبایا گەمارۆیان لە دژی خەڵکی ئێران نەدەسەپاند.
کەنعانی لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە کاردانەوەی ئێران بە سەپاندنی گەمارۆ بەهۆی سەرکوتی خۆپیشاندەران لەلایەن ئەورووپاوە دوای چەندین ساڵ، چییە؟ وتی:
ئەو بابەتە بۆ هەندێک لە بەرپرسانی ڕۆژاوایی بەس بیانوویە. پرسیاری من ئەوەیە کە ڕۆژاوا سەبارەت بە سەدان دۆسیەی کوشتنی بە ئەنقەستی ژنان و منداڵان لە ئەمریکا چی کردووە؟ ناکرێت لە ئەورووپا و ئەمریکا توندترین شێوەکان لە دژی خەڵک بەکار بهێنرێت و باشیش بێت بەڵام بەرەوڕوو بوونەوەی ئێمە لەگەڵ یاساشکێنەکان سەرکوت بێتە ئەژمار.
ئەگەرچی ئێران ناردنی درۆن بۆ ڕووسیای چەندین جار وەدرۆ خستووەتەوە بەڵام خودی ڕووسیا پاگەندە دەکات کە لە درۆنی شاهێد 136 بۆ هێرش بۆ سەر دامەزراوەکانی ئۆکراینا بەکار دەهێنێت؟ ڕای ئێوە لە ئەو بارەوە چییە؟
ئێران ئێستاکەش بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادان لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە هەوڵ دەدات. وتەبێژی کرملین ڕاشکاوانە وتوویە کە ڕووسیا لە درۆنی چێ کراوی وڵاتی خۆیان بەکار دەهێنن و پێنتاگۆنیش ئەوەی پشت ڕاست نەکردووەتەوە کە درۆنی ئێرانی بۆ هێرش بۆ سەر ئۆکراینا بەکار هاتووە.
ئەوەی کە بە پاگەندەی ڕۆژاوا شەڕی ئیسرائیل و ئێران کێشراوەتە شەڕی ئۆکراینا، چەندە ڕاستە؟ واتا پاگەندە دەکرێت ئیران درۆن دەداتە ئێران و ئیسرائیل زانیاری دژە درۆن دەخاتە بەر دەستی ئۆکراینا؟
چەندین جار ڕامانگەیاندووە ئیسرائیل لە ئەو ئاستەدا نییە کە بیەوێت باس لە بەرەوڕوو بوونەوەی ئێران بکات. دووبارە دەیڵێمەوە کە ناردنی چەک و درۆن لە دژی ئۆکراینا سیاسەتی ئێران نییە.
شرۆڤەکاران پێیان وایە کە بەهۆی دۆخی ئێستا، گەییشتن بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لاوازتر لە هەمیشەیە. ڕای ئێوە لە ئەو بارەوە چییە؟
ئێمە لە ڕۆژانی ڕابردوو چەندین پەیاممان لە ئەمریکاوە وەرگرتووە و وەڵاممان داوەتەوە. دەتوانین بڵێین هەموو شتێک لە سەر جێگای خۆیەتی. ئەمریکییەکان دەیانەوێت بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێمە و هاندانی خۆپیشاندەران، لە ڕێگای گوشاری دەروونی و سیاسییەوە لە دانوستانەکاندا خاڵ وەربگرێت. ئێمە لە ژێر گوشار و شەڕی دەروونی، هەرگیز خاڵێک بە لایەنی ئەمریکی نادەین و لە چوارچێوەی لۆژیک و لە درێژەی دەستخستنی ڕێککەوتنێک کە هێڵە سوورەکانی ئێران بپارێزێت دەچینە پێشەوە.
Your Comment