به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی ڕاشا توده‌ی، شه‌پۆلی ده‌رکردنی فه‌رمانبه‌رانی تورکیا درێژه‌ی هه‌یه و زیاتر له ۱۵۰۰۰ هه‌زار مامۆستا و که‌سایه‌تی زانکۆیی به تۆمه‌تی ده‌ستێوه‌ردان له کوده‌تاکه‌ی شه‌وی هه‌ینی له کار دوور خرانه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌نجومه‌نی باڵای په‌روه‌رده‌ی تورکیا به ڕاگه‌یه‌ندنی ئه‌م بابه‌ته که ۱۵۷۷۰ هه‌زار که‌س له مامۆستایان په‌روه‌رده‌ی تورکیای له کار دوور خستووه‌ته‌وه ڕیگه‌یاند که ئه‌م که‌سانه له کوده‌تادا ده‌ستیان بووه.
هه‌ر له‌مباره‌وه ڕێکخراوی ئه‌وقاف له تورکیا ۴۹۲ فه‌رمانبه‌ری له کار دوور خستووه‌ته‌وه و تۆمه‌تی ئه‌مانه‌ش به‌شداری له کوده‌تا له دژی دوڵه‌تی تورکیایه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیاش ۲۵۷ فه‌رمانبه‌ر که ۱۹یان شاره‌زا و ۶یان ڕاوێژکار بوون به تۆمه‌تی ده‌ستێوه‌ردان له کوده‌تاکه له کار دوور خستووه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌نجومه‌نی باڵای په‌روه‌رده داوای کردووه تاکوو هه‌ر هه‌موو سه‌رۆکانی زانکۆکانی تورکیا له کار ده‌ر بکرێن.
شایانی باسه که ده‌ر کردنی ۱۵ هه‌زار فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی په‌رورده و زانکۆکان ناڕه‌زایه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
بۆچوونی ئێوە