بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیا کوردییەکان لە بارەی كوردستانی سووریا بڵاویدەکەنەوە ، لەئێستادا لەباکورو ڕۆژئاوای سوریا کە لەژێر دەسەڵاتی داگیرکاری تورکیا‌و گروپە چه‌كداریه‌كانیدایه، تورکیا ده‌یه‌وێت حکومەت‌و هێزێكى ئەمنی گه‌وره له‌ته‌واوى گروپه چه‌كداریه‌كان دروستبكات‌و ده‌سه‌ڵاتى سه‌ره‌كیش به‌به‌ره‌ى نوسره بدات كه له‌ئێستادا به‌ناوى (ته‌حریر شام)ه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر عه‌فرین‌و شوێنه داگیركراوه‌كانى دیكه‌ى كوردستانی سووریادا گرتوه.
دەوترێت، ئێستا 30 گروپی جیاوازی چه‌كداریی بونیان هه‌یه‌و ته‌واویشیان له‌ژێر كۆنترۆڵ‌و هه‌یمه‌نه‌ى حكومه‌تى توركیادان.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه، "دوای ئاڵۆزیەکانی ماوەی ڕابردوو لەنێو گروپە چه‌كداریه‌كاندا ئاشکرابوو کە تورکیا دەیەوێت سەرجەم ئەو گروپانە لەنێو یەک گروپی گەورەدا بەسەرپەرشتی چەتەکانی نوسرە بەڕێوەبەرێت، لەدواین هەوڵیدا هەردوو بەناو حکومەتی ڕزگاری نیشتیمانی کە لەژێر کۆنترۆڵی بەرەی نوسرە (تەحریر شام)ى ئێستا‌و بەناو حکومەتی کاتی کە لەژێر کۆنترۆڵی چه‌كدارانى هاوپەیمانی نیشتیمانیە بکاتە یەک".
Your Comment