بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی عەرەبی 21، ئەم ڕۆژانە لە کەرتی ڕۆژاوا هەڵمەتێکی بێ وێنە لە ئارادایە. ئاستی ئۆپراسیۆنەکان لە ئەم یەک مانگە بووەتە هۆی سەرسووڕمانی ئیسرائیل.
ناوبراو وتی: بۆ نموونە لە ڕۆژی 13 ی ئۆکتۆبەر زیاتر لە 50 ئۆپراسیۆنی بەرخۆدان لە بەشە جیاجیاکانی ناوچە داگیرکراوەکان و شارۆچکە زایۆنی نشینەکان تۆمار کراوە.
لە هەمان پێوەندیدا، خالید بەتەش لە ڕێبەرانی باڵای جەهادی ئیسلامی فەلەستین بە وتنی ئەوەی کە قۆناغێکی نوێ لە ژێر ناوی ئازاد کردنی کەرتی ڕۆژاوا و دەرکردنی داگیرکەران لە بەرخۆداندا دەستی پێکردووە، لەسەر پێداویستی زیاد بوونی ئایدیای پێکهێنانی گرووپی چەکدارەی وەکوو تیپی جنین و عەرین ئەلئەسوود لە شارە داگیرکراوەکانی کەرتی ڕۆژاوا جەختی کرد.
بۆچوونی ئێوە