AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٥ ٢٠:١٢

باڵوێزی ئەڵمانیا لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا

باڵوێزی ئەڵمانیا لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە دەستێوەردانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کاروباری ناوخۆیی ئێران، باڵوێزی ئەڵمانیای بانگهێشت کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هانس ئێدۆ مووتسێل باڵوێزی ئەڵمانیا لە تارانی بانگهێشت کرد تاکوو ناڕەزایەتی ئێرانی پێڕابگەیێنێت.

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران بە باڵوێزی ئەڵمانیای وت: بەرپرسانی ئەڵمانی لێدوانی هاندەرانەیان بۆ یاسا شکێنی و ئاژاوە نانەوە لە ئێران داوە و ئەم هەڵوێست گرتنە نابەرپرسیارانەش دژی پێودان و بنەماکانی مافی نێودەوڵەتی و ناتەبایە لەرگەڵ نەریتی پەیوەندی نێوان دوو وڵاتدا و قبووڵ ناکرێت.

News ID 43943

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha