AP ١٣٩٥ پووشپەڕ ٢٩ ١٥:٥٣

ڕۆباتێکی زیرەک بە ماسولکەی وەکوو مرۆڤ

ڕۆباتێکی زیرەک بە ماسولکەی وەکوو مرۆڤ

زانایانی ژاپۆنی ڕۆباتێکیان بەرهەمهێناوە کە خاوەنی ماسولکەی وەکوو مرۆڤە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەاڵی مێهر، زانایانی ڕێکخراوەی تەکنۆلۆژیای تۆکیۆی ژاپۆن ڕۆباتی ئێسک و پڕووکداریان داڕشتووە کە بۆ بە جووڵاندنی ئەندامانی لەشی خاوەنی ماسولکەیە وێنەی مرۆڤ..

پێکهاتەی ئەم ماسولکەیە لە " میکرۆ فلامێنت "ە کە پێوەند دەخواتەوە بە جومگەکانی ڕۆباتەکەوە و ڕێک وێنەی ماسولکەی مرۆڤ دەبەسترێ و باز دەبێ.

لە ڕاستیدا ڕێژەی ماسولکەکان لە قاچی ئەم ڕۆباتەدا بە ئەندازەی ماسولکەکانی قاچی مرۆڤە. ئەگەرچی ئەم ڕۆباتە دروستکراوە نەرم نەرم دەجووڵێ بەڵام ماسولکەکانی پێی زۆ ‌بەهێز نین و بۆ ڕێپێوان پێویستی بە یارمەتی هەیە.

ئەم ڕۆباتە ئێسک و پڕووکیە دەتوانێ دەست و فەکی خۆی بجووڵێنێ. ئامانج لە دروستکردنی ئەم ڕۆباتە دووبارە پێناسەکردنی جموجووڵەکانی ڕۆباتە و بە پەرەپێدانی سیستەمی خێرای بەستن و ئاوەڵاکردنی ئەم ڕۆباتە دەتوانرێ لێهاتووییەکانی ڕۆباتەکانی یاریزانی تۆپی پێ بباتە سەرەوە.

News ID 4391

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha