AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٣٠ ٠٨:٤٣

ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

هاووڵاتیانی ئێرانی سەفەری ئۆکراینا نەکەن

هاووڵاتیانی ئێرانی سەفەری ئۆکراینا نەکەن

ئیدارەی گشتی کونسوڵی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: بە پێی توند بوونەوەی پێکدادانەکان و بەرز بوونەوەی ئاستی نائەمنی لە ئۆکراینا، هۆشداریی دەدرێتە هاووڵاتیانی ئێرانی لە سەفەر کردن بۆ ئەو وڵاتە خۆیان ببوێرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئیران بە دەرکردنی ڕاگیێندراوێک هۆشداریی سەفەر کردنی ئیدارەی کونسوڵی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ئۆکراینای بڵاو کردەوە.

لە هۆشداریی موسافرەتی ئیدارەی گشتی کونسوڵی وەزارەتی دەرەوە جەخت کراوە: بە پێی توند بوونەوەی پێکدادانە سەربازییەکان و بەرز بوونەوەی نائەمنی لە ئۆکراینا، هۆشداریی دەدرێتە هەموو هاووڵاتیانی ئێرانی کە لە سەفەر کردن بۆ ئەو وڵاتە خۆیان ببوێرن.

هەروەها لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هۆشداریی دراوە کە هاووڵاتیانی نیشتەجێی ئۆکراینا بۆ پاراستنی گیان و ئاسایشی خۆیان خاکی ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن.

News ID 43869

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha