یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا تاوتوێی کشانەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بڕیاری دەرکردنی وەهاب هەڵەبجەیی بەرێوەبەری هێزەکانی دژەتیرۆری یەکێتی و ژمارەیەک ئەفسەرو کارمەندی دەزگاکەی دەرکردوە بەهۆکاری ئەنجامدانی کوشتنی عەقید هاوکار جاف.یەکێتیش دەڵێت وابێت دەکشێتەوە لە حکوومەت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە کە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە وەهاب هەڵەبجەیی بەرێوەبەری گشتی دەزگای دژەتیرۆر و ژمارەیەک لە ئەفسەر و کارماندانی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی بە فەرمی لە ئەنجومەنەکە دەربکرێن و هیچ پەیوەندیەکیان بە ئەنجومەنەکەوە نەمێنێت.

شارپرێس بۆ بەدواداچونی ئەو پرسە، پەیوەندی بە چەند سەرچاوەیەکی باڵای نێو یەکێتیەوە کرد و پشتڕاستی ئەوەیان کردەوە، کە بریارێکی لەوجۆرە دراوە و هەڵویستی فەرمی یەکێتیش ئەوەیە، کە تاوتوێی ئەوە دەکەن، ئەگەر ئەو بڕیارە بڵاوبکرێتەوە و جیبەجێبکرێت، بە فەرمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکشێنەوە و هەڵویستی جدیان لەوبارەیەوە دەبێت.

سەبارەت بە دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەهاب هەڵەبجەیی و ئەفسەرەکانی تری دژتیرۆر سەرچاوەیەکی ئاگادار بە شارپرێسی ڕاگەیاند، هیچ بڕیارێکی لەوشێوەیە جێبەجێ ناکەن و بە هێچ شێوەیەک ئامادە نین ئەو فەرماندانەیان ڕادەستی ئەنجومەنی ئاسایش بکەن و ئەگەر داوایەکی لەو شێوەیان ئاراستە بکرێت، هەڵویستی توندیان دەبێت و ئەوە جێی قبوڵکردن نییە.

ڕۆژی 7 ئەم مانگە، لە شاری هەولێر لە تەقینەوەیەکدا هاوکاری عەقید هاوکار جاف کوژراو و چەن ڕۆژێک دوای ڕووداوەكە، ئەنجومەنی ئاسایش دانپێدانانی ژمارەیەک کەسی بڵاوکردەوە، کە خۆیان وەک کارمەندی دژەتیرۆر ناساند و ئاماژەیان بەوەکرد کە لەسەر فەرمانی وەهاب هەڵەبجەیی هەستاون بە کوشتنی هاوکار جاف، دەزگای دژەتیرۆریش هەرزوو وەڵامی ئەو دانپێدانانانەی دایەوە و ڕایگەیاند، سەرلەبەری کارەکە سیناریۆیە و هیچ پەیوەندی بە وەهاب هەڵەبجەیی و دژەتیرۆرەوە نییە.

News Code 43862

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha