AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٧ ١٤:٤٠

جێگری نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان:

وڵاتانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆیی ئێران دەستێوەردان نەکەن

وڵاتانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆیی ئێران دەستێوەردان نەکەن

باڵوێز و جێگری نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: وڵاتانی دەرەکی و باڵوێزخانەکانیان لە تاران لە کاروباری ناوخۆیی ئێران دەستێوەردان نەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەهرا ئیرشادی باڵوێز و جێگری نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە کومیتەی شەشەمی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان قسەی دەکرد، ڕاپۆرتێکی لە دەستدرێژی و توندوتیژی لە دژی دیپلۆمات و نوێنەرایەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرتاسەری جیهان پێشکەش کرد.

ناوبراو ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو هەوڵی خۆی بۆ دروست کردنی کەشێکی ئەمن و ئارام بۆ ئەنجامی ئەرکی دیپلۆماتەکان و نوێنەرایەتی دیپلۆماتیک و کونسوڵییە دەرەکییەکان لە خاکی بە کار هێناوە. بەڵام بەداخەوە دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ئێران، ژمارەیەک لە شوێنە دیپلۆماتیک و کونسوڵییەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەندێک وڵاتانی ئەورووپی لەوانە دانیمارک، نرویژ، بلژیکا، بریتانیا، ئەڵمانیا، بۆلگاریا، هۆڵەندا، ئیتالیا و سوید دەستدرێژیان کرایە سەر.

ئیرشادی زیادی کرد: ئێمە ئەو دەستدرێژیانە و کەمکاری پۆلیسی ئەو وڵاتانە لە ئەو بارەوە ئیدانە دەکەین و هەروەها ڕایدەگەیێنین کە ئەو رووداوانە لایەنی بەربڵاو و بێ وێنەی بوو کە نیشان لە ڕێکخراو بوونیان لە دژی ئێرانە.

هەروەها وتیشی: چاوەڕوانی دەکرێت کە ئەو وڵاتانە ڕێز لە یاسا و ڕێساکانی ئێران برگن و داوا لە وڵاتانی بیانی و باڵوێزخانەکانیان دەکەین کە لە کاروباری ناوخۆیی ئێران دەستێوەردان نەکەن.

News ID 43843

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha