یەکێتی ئەورووپا گەمارۆی نوێ خستە سەر ئێران

27 وڵاتی ئەورووپایی بە بیانووی مافی مرۆڤ گەمارۆی نوێیان خستە سەر ئێران.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی سوید ئەمڕۆ لە تویتێکدا رایگەیاند کە یەکێتی ئەورووپا گەمارۆی نوێی دژی ئێران سەپاندووە.

ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند: وەزیرانی دەرەوەی 27 وڵاتی ئەورووپایی گەمارۆی نوێیان بە بیانووی پرسەکانی مافی مرۆڤ و لە پشتیوانی کردنی ئاژاوەچییەکانی بشێوی ئەم دواییەی ئێران بە سەر ژمارەیەک کەسایەتی و بەرپرسی ئێرانیدا سەپاند.

97 کەس و 8 رێکخراوەی ئێرانی لە لایەن یەکێتی ئەورووپاوە گەمارۆ دراون.

News Code 43819

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha