پاڵپشتی دووبارەی بایدن لە نائارامییەکانی ئێران

سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە بە پاڵپشتی لە نائارامییەکان لە ئێران، بە هاندانی ئاژاوەگێڕان پاگەندەی کرد کە ئەو نائارامییە "بەم زووانە بێدەنگ" نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەی پاڵپشتییەکانی خۆی لە نائارامییەکان لە ئێران، پاگەندەی کرد کە ئەمریکا لە پاڵ ژنانی ئێران وەستاوە.

بایدن کە لە کۆلێژی ئیرۆین وەلی لە کالیفۆرنیا قسەی کرد، دریژەی دایە پاڵپشتی لە نائارامییەکانی ئێران. کالیفۆرنیای باشووری دەمێکە حەشیمەتێکی زۆری کۆچبەرانی ئێرانی لە خۆ گرتووە.

بایدن لە ئەو سەردانە بە دەستێوەردانی ئاشكرا لە کاروباری ناوخۆیی ئێران، پاگەندەی کرد: ئێران ئەبێ کۆتایی بهێنێت بە توندوتیژی دژی هاووڵاتیانی کە بەس داوای بەدی هێنانی مافە سەرەتاییەکانیان دەکەن.

ناوبراو بە ئاماژە بە گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی پاگەندەی کرد: شتێک کە لە ئێران بەخەبەر هاتووە، هۆی سەرسووڕمانمانە و پێم وانێت بەم زووانە بێدەنگ ببێت.

بایدن مانگی ڕابردووش لە لێدوانەکەی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نائارامییەکان لە ئێران پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاندبوو.

News Code 43782

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha