AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٣ ١١:٤٠

شرۆڤەکاری پرسەکانی کورد:

پێوەندی نێوان پارتی و یەکێتی بەرەوڕووی ئاڵۆزیەکی بێ وێنە بووەتەوە

پێوەندی نێوان پارتی و یەکێتی بەرەوڕووی ئاڵۆزیەکی بێ وێنە بووەتەوە

شرۆڤەکارێکی پرسەکانی کورد بە ئاماژە بە ئەوەی کە یەکێتی و پارتی نەیانتوانی لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێڕاق ڕێبکەون، هۆشداریی دا پێوەندی ئەو دوو پارتە لە نزمترین ئاستی خۆیدایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەمان عەلی سەلیم، شۆرڤەکاری پرسەکانی کورد بە هەواڵدەری ڕۆیتێرز وتوویە پێوەندی نێوان دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان لە نزمترین ئاستی خۆیدایە.

ناوبراو جەختی کردووە کە ڕێکنەکەوتنی دوو پارتەکە لەسەر هەڵبژاردنی بەربژێری هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق نیشاندەری قووڵایی کێشەکانی ئەو دوو پارتەیە.

بەم حاڵەوە، ئەو شرۆڤەکارە جەختی کرد کێشەکانی نێوان ئەو دوو پارتە ناگاتە شوێنی بچڕانی پێوەندییەکان و لە کۆتاییدا دۆخەکە ئارام دەبێتەوە.

ناوبراو سەبارەت بە عەبدوللەتیف، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی عێڕاق لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە وتوویە ناوبراو لە ئەندامانی پارتی یەکێتییە و هاوژینەکەشی یەکێک لە کەسانی بەهێزی ئەو پارتەیە.

News ID 43781

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha