بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی کاروباری پەرلەمان و حکومەت لە بارەگای بارزانی وەڵامی سەرۆكی یەكێتی دایەوە و ڕایگەیاند، لەوپەڕی بچووکەوە تا ئەو پەڕی گەورە کاتێک شەڕی سەپاندنی ئیرادە کرابێت لەگەڵ پارتی ئەوەی شکاوە پارتی نەبووە.
دوای هەڵبژاردنی د. لەتیف ڕەشید بە سەرۆككۆماری عێراق، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی ڕایگەیاند، پارتی دوو كەسی كاندیدكرد بۆ ئەو پۆستە و شكاندمان.
لە بەرامبەردا، ئامینە زیکری، بەرپرسی کاروباری پەرلەمان و حکومەت لە بارەگای بارزانی وەڵامی دایەوە و لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی: نە بەتۆ، نە بەوانەی پێش تۆ، نەبەوانەی دوای تۆ دێن، ئەوەندەی من زانیبێتم، بیستبێتم، مێژووم خوێندبێتەوە، لەوپەڕی بچووکەوە تا ئەو پەڕی گەورە کاتێک شەڕی سەپاندنی ئیرادە کرابێت لەگەڵ پارتی ئەوەی شکاوە پارتی نەبووە.
دەشڵاێت: ڕاستگۆیی و بەڵێن بنەمای سەرکەوتنە بۆیە هەر هێزێک ئەمە بنەمای کارکردنی بێت مێژوو شاهێدی بۆ دەدات وەک هێزێکی خاوەن پرەنسیپ و خاوەن متمانە لە دانوستاندا.
زێباری وتیشی: دواجاریش ئەو پڕەنسیپە سەرکەوت کە نابێ کەسێک بەسەر ئیرادەی گەلی کوردستاندا بسەپێندرێت.
Your Comment