AP ١٤٠١ ڕەزبەر ١٨ ١١:٥٠

جێگری سەرۆک پۆلیسی ئێران:

زۆربەی ئەو کەسانەی لە بشێوییەکاندا دێنە سەر شەقام بۆ سەیر کردن دێن

زۆربەی ئەو کەسانەی لە بشێوییەکاندا دێنە سەر شەقام بۆ سەیر کردن دێن

جێگری سەرۆک پۆلیسی ئێران دەڵێت: رێژەیەکی زۆر لەو کەسانەی لە بشێوییەکاندا لەرسەر شەقام دەبینرێن بۆ سەیر کردن دێن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەردار قاسم رەزایی، جێگری فەرماندەیی گشتی پۆلیسی ئێران لە کۆبوونەوە لە گەڵ نوێنەرانی سەربازی و ئەفسەرانی پەیوەندیدەری پۆلیسی وڵاتانی بیانی جێگیر لە تاران وتی: ناڕەزایەتی دەربڕین لە ئێران ئازادە بەڵام بشێوی و ئاژاوەنانەوە هێڵی سووری پۆلیسە.

سەردار رەزایی ڕایگەیاند: ناڕەزایەتی دەربڕین لە ئێران ئازادە بەڵام هەندێ کەس دەیانەوێت کەڵکی نارەوا لە ناڕەزایەتییەکان ببەن.

وتیشی: ناڕەزایەتی مافی خەڵکە بەڵام کاتێکدکە دەبێتە ئاژاوە و بشێوی ئەو کاتە هێڵی سووری پۆلیسە؛زۆربەی ئەوانە دێنە سەر شەقام بۆ سەیر کردن دێن و ژمارەیەکی کەم مزۆر و تیرۆریستن.

News ID 43720

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha