AP ١٤٠١ ڕەزبەر ١٧ ٠٩:٤٢

فەرماندەی پۆلیسی کوردستان:

پۆلیس لە بشێوییەکاندا چەکی جەنگی بەکار ناهێنێت

پۆلیس لە بشێوییەکاندا چەکی جەنگی بەکار ناهێنێت

دوێنێ شەممە 16 ی ڕەزبەر ڤیدیۆیەک لە شەقامێکی سنە بڵاو کرایەوە کە نیشانی دا شۆفێری ئۆتۆمبێلێک بە چەکی جەنگی کوژراوە، فەرماندەی ئینتزامی کوردستان لە کاردانەوە بە ئەو ڤیدیۆیە وتی: هێزەکانی بەرەنگاریی ئاژاوە چەکی جەنگی بەکار ناهێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی ئینتزامی کوردستان وتی: شۆفێری ئۆتۆمبیلێک کە نیوەڕۆی دوێنێ شەممە خەریکی پەڕینەوە لە نێوان ئاژاوەگێڕان بوو لە سنە، لەلایەن گرووپەکانی دژبەری ئێرانەوە کوژراوە.

سەردار ئازادی وتی: هێزەکانی پۆلیسی بەرەنگاریی ئاژاوە چەکی جەنگیان نییە و لێکدانەوەکان نیشانی دەدات کە هێزی پۆلیس لە کاتی ڕوودانی ڕووداوەکە هەر لە ئەوێ نەبوون، ئەو بابەتە نیشانی دەدا ئەو کەسە لە چوارچێوەی پڕۆژەی سیناریۆی کوشتن لەلایەن تیرۆریستانی دژە ئێرانەوە کوژراوە.

News ID 43710

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha