بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسێنی ئێژەیی لە دەسپێکی نۆهەمین خولی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات بە ئاماژە بە پرسی گیانلەدەستدانی خوالێخۆشبوو مەهسا ئەمینی وتی: لە کاتژمێر نزیک بە 18:30 لە شەقام و لە بەرچاوی هەمووان و لەوانە براکەی خۆی و دەبرێتر نێو ئۆتۆمبیلی پۆلیسەوە.
سەرۆکی دەسەڵاتی داد وتی: لەوێ جگە لە ناوبراو، پۆلیس و شۆفێر و چوار پێنج کەسی دیکەش بوون و لەوێ دەگوازرێتەوە بۆ هۆڵەکە و لەوێ لە لای ژمارەیەکی زۆر دادەنیشێت و هەڵدەستێت و لەگەڵ کەسانی دیکە قسە دەکات و لە کۆتاییدا لە زەویدا دەکەوێت و دەگوازرێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: لە ماوەی کەمتر لە دوو خولەکدا پزیشکی پۆلیس لە شوێنەکە ئامادە دەبێت و دوابەدوای ئەوە فریاکەوتنی ماتۆری دێتە شوێنەکە و دواتریش دەستبەجێ بە ئامبۆلانس دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
موحسێنی ئێژەیی وتیشی: هەموو بابەتەکە لە نزیک بە یەک کاتژمێردا رووی داوە و هەمووشی لە بەرچاوی خەڵکەوە بووە.
Your Comment