بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشار ڕایگەیاند: دەستگیر کردنی چەند کەس بۆ هێزی ئینتزامی کارێکی ئەستەم نییە بەڵام دەسەڵات بەدوای ئەوەوە نەبوو کە بەرەوڕووی خۆپیشاندەران ببێتەوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە باسی هەندێک گەنجی فریخواردوو لە کەسانی قازانجبەر جودایە، زیادی کرد: هەندێک کە بەدوای کەڵکوەرگرتنی ئاوەژۆ لە کۆبوونەوەکان بوون و دۆخەکەیان بەرەو ئاڵۆزی برد، دەستگیر کران.
پارێزگاری کوردستان وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایی زوڵممان لێکرا و ئەبێ لە هەلی هەفتەی وەحدەت بۆ قەرەبوو کردنەوەی کەڵکوەربگرین، درێژەی دا: هەندێک لە خەڵک و تەنانەت بەرپرسان لە پارێزگاکانی دیکە بە پێی بانگەشەی مێدیای دوژمنان، دۆخی قەیراناویان ئەزموون کرد، لە حاڵێکدا کوردستان لە چاو پارێزگاکانی دیکە ئاسایشی زیاتری هەبوو.
Your Comment