بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی لە گفتوگۆ لە گەڵ موازین نیوز، ئەگەرچی کۆبوونەوە و دانوستانی نێوان یەکێتی وپارتی بەردەوامە هێشتا ناکۆکیەکە چارەسەر نەبووە.
غەیاس سورچی وتی: سەرەڕای گفتوگۆی نێوان مەسعود بارزانی و بافل تاڵەبانی پرسی کاندیدی سەرۆک کۆماریی عێراق بێ چارەسەر ماوەتەوە و ئەوەی وتراوە درۆیە و راست نییە.
وتیشی: ناکۆکیەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لە هەرێمی کوردستان زۆرە و تەنیا پەیوەندی بە پۆستی سەرۆک کۆمارەوە نییە.
Your Comment