بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵ مێدیا لەسەر ماڵپەرەکەی ڤیدیۆیەکی بڵاو کردۆتەوە کە گۆرستانێک لە شاری غازی ئانتەپ (دیلۆک) نیشان دەدات بە سەدان گۆری ئامادە کراو بۆ کوژراوانی شەڕ لە گەڵ پەکەکە.
لەم گرتەیەدا هاووڵاتیەکی توورە بە ناوی مەحمەت حامورجو قسە لە سەر گۆڕەکان دەکات و دەڵێت: جوان سەرەنجی ئەم گۆرانە بەن کە لە بەشی شەهیدان ئامادە دەکرێت ، ئەمانە بۆ منداڵی ئێمە حازر کراوە.
ئەو هاووڵاتیە روو لە دەوڵەت دەڵێت: ئەم گۆڕانە بۆ منداڵانی ئێمە ئامادە کراون. تێر نەبوونە لە خوێنرشتنی منداڵانی ئێمە.
دوای چخند کاتژمێر لە بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە، ئەم کەسە دەستبەسەر کراوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئاژانسی هەواڵی فرات بە گێرانەوە لە یەکینەکانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازیی پەکەکە رایگەیاند تەنیا لە ماوەی سەش مانگی رابردوودا توانیویانە دو هەزار سەربازی تورکیا بکوژن.
بۆچوونی ئێوە