بە درۆنی "ئارەش 2" هێرش دەکەینە سەر حەیفا و تێلاڤیڤ

فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش ڕایگەیاند: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئارەش 2 تواناییەکی تایبەتی هەیە و ئەگەری لێکدانەوەی چەند جارەی ئامانجەکەی هەیە تا پێکانی مەبەستەکەی، ئەو درۆنەمان بە شێوەی تایبەت تەرخان کردووە بۆ هێرش بۆ سەر حەیفا و تێلاڤیڤ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر کەیومەرس حەیدەری سەبارەت بەئامانجەکانی مانۆڕی ئیقتدار 1401 ی هێزی زەوینی ئەرتەش، مووشەکی شەفەق و تایبەتمەندییەکانی درۆنی ئارەش 2 شرۆڤەی دا.

ناوبراو سەبارەت بە جیاوازییەکانی ئارەش 2 لە چاو بەرە پێشووەکانی وتی: ئارەش 2 تایبەتی هێرش بۆ سەر حەیفا و تێلاڤیڤ لەبەرچاو گیراوە واتا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تایبەتە کە بۆ ئەو مەبەستە چێ کراوە و تایبەتی لەناوبردنی ڕژێمی زایۆنییە.

News Code 43474

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha