لە پرسی ئەتۆمیدا هێڵە سوورەکانی نیزام نابەزێنین

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هێڵە داڕێژراوەکانی ڕێبەر بۆ ناکاریگەر کردنی گەمارۆکان، لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە قبووڵ کراوە و گرووپی دانوستانکار بە شێوەی جیدی ئەو ڕێگایە دەپێون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە دەیەمین کۆبوونەوەی مەجلیسی خوبرگان بە ئاماژە بە گۆڕانکاری لە چیەتی و چۆنایەتی ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان و بەرز بوونەوەی ژمارەی ئەکتەرە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکان وتی: هەموو هەوڵەکانی ئەمریکا بە مەبەستی پێکهێنانی پێکهاتەیەکی نوێی سیاسی و ئەمنیەتی لە ناوچەکە بە بێ بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران شکست دەهێنێت.

ناوبراو زیادی کرد: هیچ لایەنێک ناتوانێت لە هەر جۆرە پێکهاتەیەکی سیاسی و ئەمنیەتی ناوچەیی، پێگەی گرینگ و ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرچاو نەگرێت.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە دانپێدانانی دۆست و دوژمن لەسەر ڕۆڵی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ڕێنوێنی بەبیری ئێران لە ڕێگای ڕاست و بەرێوەبەرایەتی گۆڕانکارییە سیاسیە نێودەوڵەتیەکان زیادی کرد لە سێبەری ڕیبەری زانا، ئەمڕۆکە لە بواری ئاسایش و سەقامگیری پێشکەوتنی زۆرمان بەدەست هێناوە و دۆخێکی باشترمان هەیە. لە بواری ئابووریشدا بە بەرنامە ئابوورییەکانی دەوڵەت، ڕێگەی پێشکەوتن بە باشی و بە شانازییەوە دەپێوین.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەرگیز هێڵە سوورەکانی دەسەڵات لە بابەتی ناڤۆکی تێناپەڕێنین، وتی : هێڵە داڕێژراوەکانی ڕێبەر بۆ ناکاریگەر کردنی گەمارۆکان، لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە قبووڵ کراوە و گرووپی دانوستانکار بە شێوەی جیدی ئەو ڕێگایە دەپێون.

News Code 43434

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha