AP ١٤٠١ خەرمانان ١٦ ١٨:٤٢

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا؛

مەرجەکانی مەسعود بارزانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراق

مەرجەکانی مەسعود بارزانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراق

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەلاحەددین له‌گه‌ڵ ڤیلە ڤاریۆلا، باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كۆبوه‌وه‌ و بارودۆخی سیاسیی عێراق و بنبەستی سیاسیی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ كرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دیدارەكەدا باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند: "یەكێتیی ئەوروپا بە بایەخەوە سەیری هەرێمی كوردستان دەكات و ڕۆڵی هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە بەرز دەنرخێنێت".

ئەوەشی خستەڕو، كە یەكێتیی ئەوروپا بڕیاریداوە نوێنەرایەتییەكەی فراوانتر بكات و نوێنەرایەتییەكی هەمیشەیی لە هەرێمی كوردستاندا دابمەزرێنێت".

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند، خۆشحاڵه‌ به‌ بڕیاری یەكێتیی ئەوروپا بۆ كردنەوەی نوێنەرایەتیی هەمیشەیی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان نیشان دا، پەیوەست بە هەڵبژاردنەكانی هەرێمیش ئەوەی خستەڕو، پارتی لەگەڵ ئەوەدایە كە هەڵبژاردنەكانی هەرێم بە زوترین كات ئەنجام بدرێن داواشی كرد كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە یارمەتیدان و چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم رۆڵی هەبێت.

لەبارەی قەیرانی سیاسیی عێراق، مه‌سعود بارزانی وتی: "هۆكاری لێكترازان و قەیرانی سیاسیی عێراق پابەندنەبونە بە دەستور و هەر حكومەتێكیش كە لە ئاییندە لە عێراقدا پێكبهێندرێت دەبێت لەسەر بنەمای بەرنامەیەكی فراوان و بەهێز و پاراستنی مافەكانی هەرێمی كوردستان و ڕەچاوكردنی پڕەنسیپەكانی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان و لەچوارچێوەی دەستوور و دیالۆگ بێت"

News ID 43429

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha