AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٧ ٠٧:٠٩

ئەدهەم بارزانی ڕایگەیاند:

قەوارەیەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات

قەوارەیەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات

ئەدهەم بارزانى ڕایگەیاند: لەم چەند رۆژەی داھاتوودا وەك قەوارەیەكی نوێ سیاسی ئامادەی خۆیان نیشان دەدەن و بەشداری لەو هەڵبژاردن دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیامێکدا، ئەدهەم بارزانى کە بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاویکردەوە دەڵێت: لە خۆبەدەستەوە نەدانی هەندێ لایەنی سیاسی لە پرۆسەیەكی دیموكراسی وەك هەڵبژاردن كە بووەتە هۆكاری هەڕەشە بۆسەر هەرێمەكەمان و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ڕەنگدانەوەی هەیە لە ناوخۆی عێراق و دەرەوە.

هەروەها وتیشى: دەمەوێت ئەوە ئاشكرا بكەم ئێمەش بەپێی ویستی جەماوەری خۆشەویست لە وانەیە لەم چەند رۆژەی داھاتوودا وەك قەوارەیەكی نوێ سیاسی ئامادەی خۆمان نیشان بدەین و بەشداری لەو پرۆسە دیموكراسیە بكەین، ئەگەر بە رێكارە یاسایەكان ڕابگەین.

دەشڵێت: وەك هەموان ئاگادارن هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت، ئاڵۆزی و گرفتەكان بەجۆرێكن، پێم وایە لە ئێستادا تەنها هەڵبژاردن و ڕۆڵی سەرەكی شەقام دەتوانێت گۆڕانكاری لەم سیستەمە حكومڕانیەدا بكات.

ئەدهەم بارزانى ئەم هەڵبژاردنە بە چارەنووسساز ناودەبات و وتى: چاوەڕێ دەكرێت ببێتە هۆكارێك كە گۆڕانكاری سەرەكی لەم دۆخە سیاسیە چەقبەستووەی وڵاتدا ڕووبدات.

News ID 50583

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha