AP ١٤٠١ خەرمانان ١٦ ١٠:٠٤

گۆڤاری ئاسیاتایمز باسی دەکات؛

چین ئەمریکا بە دزینی نەوتی کوردستانی سووریا تۆمەتبار دەکات

چین ئەمریکا بە دزینی نەوتی کوردستانی سووریا تۆمەتبار دەکات

گۆڤاری ئاسیاتایمز لە زمانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چینەوە گێڕایەوە کە ئەمریکا ئەبێ لە بردنە دەرەوەی سامانە سروشتییەکانی سووریا، بەتایبەتی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان دەست بکێشێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئاسیا تایمز نووسی وتەبێژی وەزراەتی دەرەوەی چین، ئەمریکا بە دزینی نەوتی سووریا تاوانبار کردووە و داوای کۆتایی هێنان بەدەستێوەردان لەو وڵاتەی کردووە.

ئەو ڕۆژنامە لە زمانی ژائۆ لیجیانەوە گێڕایەوە کە ئەمریکا وەکوو دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان خەریکی دزینی سەرچاوەکانی یەکێک لە هەژارترین وڵاتانی جیهانە.

کارناسێکی چینیش ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بردنە دەرەوەی نەوتی کوردستانی سووریا بۆ هەریمی کوردستان سکۆرت دەکات و بە نرخێکی کەم دەیفرۆشێت.

ئاسیا تایمز لە درێژەدا نووسی: بە گوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی نەوتی سووریا، ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی خاوی ئەو وڵاتە نزیک بە 80000 بەرمیکە بەڵام ئەمریکا 66000 بەرمیلی لە سووریا دەباتە دەرەوە.

News ID 43419

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha