بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نۆی بەفرانبار وەبیرهێنەرەوەی کۆتایی بەرەوڕوو بوونەوەی دوولایەنی حەق و ناحەق بە سەرکەوتنی لایەنی حەقە. لە لایەک گەلی هەمیشە سەربڵندی ئێرانی ئیسلامی بوون و لەلایەکی دیلەش کۆبوونەوەی سەرجەم لایەنە ناحەقەکان.
بێ گومان ئاژاوەی 88 ، مەترسیدارترین پیلانی داڕێژراو لەلایەن دوژمنانەوە بۆ ماوەی بیست ساڵ لە دژی شۆڕشی ئیسلامی و دەسەڵاتی دینی لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشەوە دێتە ئەژمار کە بە ئااگداری خەڵک و ڕێنوێنییەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی کە یەکێک لە نیعمەتەکانی خودا بۆ گەلی ئێران، جیهانی ئیسلام و سەرجەم مرۆڤایەتییە لە ئەم سەردەمەدا، شکستی هێنا.
لە ئەم ڕۆژانەدا کە هاوڕێیە لەگەڵ پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی سەردار شەهید قاسم سولەیمانی کە دڕکی نێو چاوانی دوژمنانی ئیسلام بوو، دوای ساڵەها بەرگری و بەشدار لە هێڵی پێشەوە شەڕ لەگەڵ تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و ئیستکباری جیهانی؛ لەگەڵ هاوڕێی هاوسەنگەری ئەبو مەهدی موهەندیس شەهید کرا هەر چەندە ئەوە داخێکی گەورە لە سەر دڵی خەڵکی ئێران بوو، بەڵام بووە خوێنێکی نوێ لە نێو دەمارەکانی بەرخۆدان.
خەڵکی ئێران ئەمساڵ دوای 15 ساڵ، بە بەرزڕاگرتنی ئەو حەماسە جارێکی دیکە، لایەنگری خۆیان لە ویلایەت سەلماند.
شکۆی ئیمان و یەکگرتوویی خەڵکی شۆڕشگێڕی ئیسفەهان لە حەماسەی 9 ی بەفرانبار
ڕۆژی ئاگاداری و نوێ کردنەوەی بەڵێنی گەل لەگەڵ ویلایەت و پاسەوانی لە بنەماکانی شۆڕش لە ئیسفەهان بە شکۆی ئیمان و یەکگرتوویی خەڵکی شۆڕشگێڕ بەڕێوە چوو.
خاتەمی: شکستی ئاژاوەی 88 بە بەشداری گونجاو و بەشکۆی خەڵک
پێش نوێژی کاتی تاران وتی: ئەوەی کە توانی ئاژاوەی 88 شکست پێبهێنێت و ئاژاوەچیان بخاتە نێو زبڵدانی مێژووەوە، بەشداری بەشکۆ و گونجاوی خەڵک بوو.
سەید ئەحمەد خاتەمی لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی 9ی بەفرانبەر لە مەیدانی شۆڕشێ ئیسفەهان بە ئاماژە بە مێژوو و شانازی گەورەی ئیسفەهان ڕایگەیاند: هەشت مانگ ئاژاوەچیان بە بیانووی درۆی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان، وڵاتیان ئاگرتێبەردا و ئەمریکاش بە سەرۆک کۆمارێتی ئۆباماوە لایەنگری لە ئاژاوەژیان کرد.
بەشداری بەشکۆی خەڵکی تەبرێز لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی حەماسەی 9 ی بەفرانبار
ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی پازدەهەمین ساڵڕۆژی حەماسەی 9 ی بەفرانبار لە حاڵێکدا لە تەبرێز خەریکە بەڕێوە دەچێت کە دەبینین هەموو چین و توێژەکان لە ئەو بەرنامەیە بەشدایان کردووە.
Your Comment