بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ سید بەدر ئەلبوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان ڕایگەیاند: پێوەندی ئێران و عومان لە بواری جیاوازی سیاسی ، ئابووری و فەرهەنگی ڕوو لە گەشەیە و بەردەوام دانوستانی ناوچەییمان پێکەوە هەبووە.
ناوبراو وتیشی: لە ئەم سەفەرەدا پێوەندی دوولایەنە لێک درایەوە. هەروەها وتی کە ئاشتی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان دوو وڵاتەکە سێ ئەوەندە بووەتەوە.
عێراقچی وتی: ئێمە پێمان وایە کە هێرشەکان بۆ سەر غەززە ئەبێ کۆتایی پێبێت. هەڵوێستی ئێمە و عومان و زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە هاوشێوەی یەکترە و هەموومان داوای ئاسایش و حکومەتی گشت گیر لە سوووریا دەکەین. و هەروەها خوازیاری کۆتایی هێنان بە داگیر کاری خاکی سووریا بەتایبەت لەلایەن ئیسرائیلەوەین.
هەروەها بەدر بوسەعیدیش ڕایگەیاند: لە ئەو کۆبوونەوە سەبارەت بە گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی سووریا و لوبنان گفتوگۆمان کرد. هەروەها سەبارەت بە پرسی فەلەستین و پاڵپشتی لە مافی ڕەوای گەلی فەلەستین و هەوڵیان بۆ سەربەخۆیی و ئازادی و ئاسایش گفتوگۆمان کرد.
وەزیری دەروەی عومان وتیشی: ئێمە وەکوو ئێران پاڵپشتی لە سیاسەتی دەستێوەنەدان لە کاروباری سووریا دەکەین. سیاسەتی پاراستنی سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سوووریا و سەروەری ئەو وڵاتە ئەبێ بەروە لایەک بڕوات کە سووریا ڕۆڵی نێودەوڵەتی خۆی هەبێت. ئێمە هەوڵ دەدەین لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بۆ ئەوەی کە ئامانجە هاوبەشەکان بهێنینە دی، پاڵپشتی لە سەربەخۆیی سووریا بکەین.
عێراقچی لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر پەیام لەلایەن وڵاتانی سێهەمەوە وتی: دەوڵەتی عومان بەردەوام بۆ یارمەتی بە پێوەندی نێوان ئێران و وڵاتانی دیکە ئامادە بووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ڕۆڵی عومان لە دانوستانی ئەتۆی ڕوونە و ئێمە دەسخۆشی لە دۆستانمان لە عومان دەکەین. بەڵام لە ئەم دیدارەدا هیچ پەیامێک ئاڵوگۆڕ نەکراوە
ناوبراو ڕایگەیاند: لە ئەو سەفەرەدا هەروەها لەسەر گۆڕانکارییەکانی یەمەن گفتوگۆ کرا. هێرشی سەربازی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر یەمەن ئیدانە دەکەین و لەسەر یەکپارچەیی خاکی یەمەن جەخت دەکەین.
Your Comment