بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەبدولڕەزاق عەکیدی یەکێک لە شێخە بەناوبانگە عەرەبەکانی جێگیر لە سووریا جەختی کرد کە ڕۆژی ڕابردوو پێکدادان لە نێوان عەشیرە عێراقییەکان لە سووریا و چەکدارانی جەولانی هاتووەتە ئاراوە.
ناوبراو زیادی کرد: ژمارەیەک لە چەکدارانی جەولانی بە بیانووی بوونی کەسانێک کە بەدوایاندا دەگەڕین و ئەبێ دەستگری بکرێن، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی عێراقییەکانی دانیشتووی سووریا و پێکدادان لە نێوان دوولایەنەکە هاتووەتە ئاراوە کە بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوون ژمارەیەک لە هێزەکانی جەولانی.
عەکیدی زیادی کرد: عەشایری عێراقی دانیشتووی سووریا هۆشداریی داوەتە جەولان نیسبەت بە لێکەوتەکانی هێرش بۆ سەر سەر ماڵی عەشیرە عەرەبەکان لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە و جەختی کرد کە لە ئەگەری دووپات کردنەوەی ئەو هێرشانە، کاردانەوەی توند دەنوێنن.
ناوبراو وتیشی کە پڕۆژەی هێرش بۆ سەر ماڵی عێراقییەکان لە سووریا بە هاندانی هێزەکانی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت چونکوو ئەوان دەیانەوێت سووریا بەرەو شەڕی عەشیرەیی ببەن.
شێخێکی بەناوبانگی عەشیرە عێڕاقییەکان کە دانیشتووی سووریایە لە ڕوودانی پێکدادانی توند لە نێوان چەکدارانی جەولانی و عەشیرە عێراقییەکان هەواڵی دا.
News ID 53342
Your Comment