AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٠ ١٣:٢١

بەرخۆدان بۆ بەرەنگار بوونەوەی جەنایەتەکانی جەولانی ڕێکدەخرێتەوە

بەرخۆدان بۆ بەرەنگار بوونەوەی جەنایەتەکانی جەولانی ڕێکدەخرێتەوە

سەرچاوە سووریاییەکان لە پێکهاتنی گرووپەکانی بەرخۆدان لە سووریا بۆ بەرەنگاریی جەنایەتەکانی چەکدارانی جەولانی هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە سووریاییەکان ڕایانگەیاند کە دوای جەنایەتە جۆراوجۆر و بەربڵاوەکانی چەکدارانی سەر بە جەولانی لە سووریا و لادان لە بەڵێنەکانی ناوبراو هەمبەر هێزە ئەمنیەکان و ئەرتەشی ئەو وڵاتە و کوشتوبڕی ژمارەیەکی زۆر لە ئەو هێزانە، سێ دەستە هێزی بەرخۆدان لە سووریا پێک هاتووە.

سەرچاوەکان ڕاشیانگەیاند کە پێکهێنانی ئەو هێزانە لە سووریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەسەر بنەمای چڕ بوونەوەی تووڕەیی خەڵکی ئەو وڵاتە هەمبەر جەنایەتەکانی جەولانی ئەنجام دراوە.

ئەوان جەختیان کرد کە لە سێ هەفتەی رابردوودا جەنایەتی زۆر هەمبەر هاووڵاتیان و کەمینەکان لە سووریا بەتایبەتی لە ناوچە شیعەنشینەکان ئەنجام دراوە. پێکهاتنی هێزەکانی بەرخۆدان لە سووریا دەتوانێت ڕەوتی گۆڕانکارییەکان لە سووریا لە سێبەری بەرز بوونەوەی تووڕەیی خەڵک هەمبەر دەستدرێژی هێزەکانی جەولانی ڕوونتر بکاتەوە.






News ID 53340

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha