بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیان بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا چەکدارانی سەر بە تەحریرولشام ڕێگری دەکەن لە لێدوانی هیسەم مالح یەکێک لە ناڕازیانی سووریا لە مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشق.
ئەو بابەتە بووەتە هۆی هەرای زۆر لە نێوان چالاکانی سووریا.
ئەلمالح بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان جەختی کرد کە زیاتر لە 10 ڕۆژ لە گەڕانەوەی ناوبراو بۆ سووریا تێدەپەڕێت بەڵام کەسانێک کە دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە هیچ پاساێکیان بۆ گەڕانەوەی ناوبراو نەدۆزیوەتەوە. ڕووداوێک کە لە مزگەوتی ئومەوی ڕووی داوە لەوانەیە ببێتە هۆی گەڕانەوەی ناوبراو بۆ ئەڵمانیا.
ڕێگری تیرۆریستەکانی سەر بە جەولانی لە لێدوانی یەکێک لە ناڕازیانی بەناوبانگی سووریا لە مزگەوتی ئومەوی دەنگی داوەتەوە.
News ID 53339
Your Comment