AP ١٤٠١ خەرمانان ١٥ ٢٠:٢٩

کادیرێکی یەکێتی :

ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان كار بۆ میتى توركیا ده‌كه‌ن

ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان كار بۆ میتى توركیا ده‌كه‌ن

ڕۆژنامه‌نوس‌و كادیرێكى یه‌كێتى نیشتمانىی كوردستان ئاشكرای ده‌كات له‌ئێستا به‌هاوكاریى‌و چاوپۆشى حزبێكى كوردى له‌هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هاوڵاتیان كار بۆ میتى توركیا ده‌كه‌ن.

بە پێی راپۆرتی هەواڵی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌نوس‌و كادیرێكى یه‌كێتى نیشتمانىی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، له‌ئێستا به‌هاوكاریى‌و چاوپۆشى حزبێكى كوردى له‌هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هاوڵاتیان كار بۆ میتى توركیا ده‌كه‌ن.

زانا حه‌سه‌ن ڕۆژنامه‌نوس‌و ‌كادیری یه‌كێتى لەفەیسبوكی چه‌ند زانیاریه‌كى هه‌ستیارو مه‌ترسیدارى ئاشكراكردوه‌و نوسیویه‌تى:" ژمارەیەكی زۆر لەگەنج‌و ‌خەڵك لەتەمەنی جیاجیا ئێستا كار بۆ میتی تورك دەكەن بەهاوكاریی‌و ‌چاوپۆشیی دەزگایەكی ئەمنیی حزبێكی كوردیی".

ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ ده‌ڵێت:"تەنانەت هەندێك لەوكه‌سانه‌ مۆڵەتدراون لەناو ئەو هێزە ئەمنییە دەوامنەكەن، تەنها بۆ میتى توركیا كاربكەن".

به‌وته‌ى زانا حه‌سه‌ن، "لە50 ساڵی ڕابردودا دەزگای جاسوسیی میت وەك ئێستا بەرفراوان نەبوە، بەشێكی ئەو شوێنانەشی سوپای توركیا دەستی بەسەردا دەگرێ، بەجاش‌‌و گەنجی ڕاهێندراوی ناوچە گوندنشینەكانى هه‌رێم دەیپارێزێت".

له‌به‌شێكى دیكه‌ى زانیاریه‌كانى ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌دا هاتووه‌، "مەترسی‌و ‌هەڕەشەی جدی لەسەر ژیانی هەموو كوردپەروەرو نیشتمانپەروەرێكی ڕاستەقینە هەیە، به‌تایبه‌ت ئەو كوشتن‌و ‌لەناوبردنەی كورد دژی كورد بەچەكی توركیی".

News ID 43418

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha