وەڵامی ئێران بە ئەمریکا سازێنەر، ڕوون و یاسایی بوو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: وەڵامی ئێران سازێنەر، ڕوون و یاسایی بوو و دەتوانێت لە ئەگەری بڕیاری سیاسی لایەنی بەرانبەر، بەستێن بۆ کۆ کردنەوەی دانوستانەکان لە کاتێکی کورتدا خۆش بکات و ڕێککەوتن بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بداخوازی وڵاتانی ئەورووپی بۆ دابین کردنی وزە لە ئێرانەوە لە کاتی گەییشتن بە ڕێککەتن وتی: بە شێوەی سروشتی ئێران بەهۆی هەبوونی سەرچاوەی دەوڵەمەندی نەوت و گاز لە گرینگترین وڵاتانی دابینکەری وزە و سووتەمەنی پێداویستی وڵاتانی جیاوازی دنیایە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێران بە پێی توانایی و دەفرایەتییەکانی خۆی تەنانەت لە ژێر سێبری سەختترین گەمارۆکان بوونی خۆیی لە بازاڕی وزە پاراستووە.

ئێران دەتوانێت پێداویستی ئەورووپا بە وزە دابین بکات

کەنعانی وتیشی: وڵاتانی ئەورووپی لە دابین کردنی وزەی پێداویستی خۆیان لەگەڵ کێشە بەرەوڕوون کە لە ئەگەری ڕێککەوتن و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە سەر ئێران، ئێمە دەتوانین دابنیکەری بەشێک لە پێداویستییەکانی ئەورووپا بین.

ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە بەرەوڕوو بوونەوەی هێزی دەریایی ئیران لەگەڵ سەرئاوگەڕە بێ شۆفێرەکانی ئەمریکا وتی: بە دەر لە ئەوەی کە پاگەندەی دەوڵەتی ئەمریکا لە ئەو بارەوە چییە، ئێران لە ئاوە نێودەوڵەتیەکان بوونی هەیە و پاپۆڕە بازرگانییەکانی ئێران لە ڕێگا ترانزیتییە نێودەوڵەتییەکان هاتوچۆ دەکەن.

لە ئەو بارەشەوە کە ڕووی دا ئێران بەس هەڕەشەکەی وەدەر نا و سەرئاوگەڕەکانی لە ناوچەیەکی ئەمن بەردا.

ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕێکخەری پێوەندی دوولایەنەی ئێران و ئەمریکا نییە

کەنعانی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری ڕێکخستنی پێوەندی بازرگانی نێوان ئێران و ئەمریکا دوای ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕێکخسەری پێوەندی دوولایەنەی ئێران و ئەمریکا نییە، بەڵکوو چارەسەری دۆسیەی قەیرانێکی ساختە و نازەروورە کە هاوپەیوەند بە چالاکی ناڤۆکی ئێران بە ئامانجی سیاسی کراوەتەوە و تا ئێستا ئەو دۆسیە کراوە ماوەتەوە.

وەڵامی ئێران سازێنەر، ڕوون و یاسایی بوو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئەگەر لایەنی بەرانبر ورەی سیاسی پێویستی هەبێت و وەکوو ئێران سازێنەر کردەوە بنوێنێت، وەڵامی ئێران سازێنەر، ڕوون و یاسایی بوو و دەتوانێت لە ئەگەری بوونی وردەی سیاسی بەرانبەر، بەستێن بۆ کۆ کردنەوەی دانوستانەکان لە کاتێکی کوەتردا خۆش بکات و ڕێککەوتن بکرێت.

News Code 43393

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha