کتێبی "فەرهەنگی ناودارانی کرمانجی خۆراسان" بڵاو کرایەوە

کتێبی فەرهەنگی ناودارانی کرمانجی خۆراسان، بە هەوڵی مستەفا موعەززی باغچقی لە نووسەرانی کورد لە بجنوورد کۆ کراوەتەوە و لەلایەن بڵاوگەی زیلانەوە بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبەکە شەش وەرزی هەیە کە تێێدا کەسایەتییەکانی بە وردی تێدا ناسێندراوە .

لە وەرزی یەکەمدا فەلسەفە و ڕێکەوتی چوونی کوردەکان بۆ خۆراسان کە لە ساڵی 1916 ی کۆچی مانگی لە سەردەمی شا ئیسماعیل سەفەوی ئەنجام دراوە، باس دەکرێت.

لە وەرزی دووهەمدا شاعێران، نووسەران و ئەهلی قەڵەمی خۆراسان دەناسرێن.

وەرزی سێهەمدا ئەو کەسانە کە لە بواری مۆسیقادا خزمەتیان کردووە دەناسرێن.

وەرزی چوارەمیش پاڵەوان و قارەمانە کوردەکان دەناسێنێت.

وەرزی پێنجەم باسی چەند کەسایەتی خۆراسان دەکات.

وەرزی شەشەم ئاوڕدانەوەیەکە لەسەر ڕووداوە گرینگە مێژووییەکان، چیرۆکە حماسییەکان و چیرۆکە کرمانجییەکانە. ئەو چیرۆکانە بە پێێ ڕووداوی ڕاستەقینەن لە تێیدا هیچ دەستێوەردانێک نەکراوە.

News Code 43361

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha