بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ سێرگەی لاورۆف، وەزیری دەرەوەی رووسیا دیداری کرد و دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا چەندین پرس و بابەتی گرینگی ناوچەکە وجیهانیان باس کرد.
ئەمیر عەبدوڵاهیان سەبارەت بە دوایین گۆرانکارییەکانی دانوستانی ئەتۆمی بۆ نەهێشتنی گەمارۆکان وتی: لەم دواییانەدا ئەمریکاییەکان دەقێکیان بۆ ئێمە ناردووە کە هاوکارانم خەریکن لێکدانەوەی بۆ دەکەن، ئێمە هێشتا لە بابەتی دەستەبەرییەوە پێویستمان بە دەقی بەهێزترە.
وتیشی: ئێمە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی باش ، بەهێز و بەردەوام جیدین. بەڵام ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەبێ خۆی دوور بگرێت لە هەڵسوکەوتی سیاسی و تەنیا ئەرکی تەکنیکی خۆی بگرێتە ئەستۆ.
ئەوەشی وت کە پێمان وایە لە پرسی هەڵگرتنی گەمارۆکان و هەندێ نیگەرانی ئێمەدا ئەگەر لایەنی ئەمریکایی راست بێنانە کار بکات، ڕێککەوتن دوور نیبە.
رئیس دستگاه دیپلماسی افزود: معتقد هستیم چنانچه طرف آمریکایی در موضوع لغو تحریمها و برخی نگرانیهایی که ما داریم، واقعبینانه عمل کند و بتواند متن موجودی که در دستور کار داریم را نیرومند سازی کنیم، رسیدن به توافق دور از دسترس نخواهد بود.
Your Comment