هێشتا لەگەڵ ئێران ڕێکنەکەوتووین/ چاوەروانی وڵامی ئێرانین

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە هێشتا لەگەڵ ئێران لەسەر بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەگەییشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، ودانت پاتل، جێگری یەکەمی سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پێشکەوتنی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ ئێران لە پرسی بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی قسەی کرد و لە ئەو بارەوە وتی: هێشتا لایەنەکان لە ئەو بارەوە ڕێککەوتنیان نەکردووە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە جەختی کرد کە ئێمە هێشتا نەگەییشتووینەتە ڕێککەوتن، ناوبراو زیادی کرد: دۆخەکە هەمانە کە دوێنێ وتم، ئێمە ڕای ئێرانمان لە ڕێگای یەکێتی ئەورووپاوە سەبارەت بە دەقی کۆتایی پێشنیاری وەرگرت و لە ڕۆژی چوارشەممە 24 ی ئووتەوە وەڵاممان بە یەکێتی ئەورووپا داوەتەوە.

نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها وتی: ئێستا ئەوە ئێرانە کە ئەبێ وەڵام بداتەوە.

News Code 43328

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha