AP ١٤٠١ خەرمانان ٨ ١٤:٥٨

ڕێبەری باڵای ئێران:

گرینگترین سەرکەوتنی دەوڵەت بووژانەوەی هیوا و متمانەی خەڵک بوو

گرینگترین سەرکەوتنی دەوڵەت بووژانەوەی هیوا و متمانەی خەڵک بوو

ڕێبەری باڵای ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆمار و ئەندامانی کابینەی دەوڵەت وتیان: بووژانەوەی هیوا و متمانەی خەڵک، سەفەرە پارێزگاییەکان لە سەرکەوتنەکانی دەوڵەتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆمار و ئەندامانی کابینەی دەوڵەت، وتیان: خەڵک لە هەموو ڕووداوەکاندا "قارەمانی سەرەکی چارەنووسی شۆڕش" بوون و ئەو ڕاستییەش هۆی دەرس و وانەیە و بە هەموو بەرپرسان نیشانی دەدات کە لەگەڵ گەلەکەیان چۆن هەڵسوکەوت بکەن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بووژانەوەی هیوا و بڕوای خەڵکیان لە گرینگترین سەرکەوتنەکانی دوەڵەت وەسف کرد و زیادی کرد: خەڵک دەیبینن کە دەوڵەت لە ناوەڕاست مەیدان و خەریکی کار و هەوڵ بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و خزمەتگوزاری بە ئەوانە و ئەو ڕاستیە، هیوا و بڕوای گشتی تا ڕادەیەکی زۆر زیاد کردووە و ئاڵبەت ئەو هەوڵانە لە هەندێک بوارەکان گەییشتووەتە ئەنجام و لە هەندێک بوارەکانیش هێشتا نەگەییشتووەتە ئەنجام.

ئەوان سەفەرە پارێزگاییەکانی دەوڵەتیان بابەتێکی درەوشاوە و گرینگ وەسف کرد و زیادی کرد: 31 سەفەر لە یەکساڵدا و چاوەدێری کردنی کارەکان و هاودڵی لەگەڵ خەڵک لە سەرەکەوتنەکانی دیکەی دەوڵەت بووە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ، دەرهێنانی کۆمەڵگا لە چاوەڕوانی بۆ بڕیاردان و هەوڵدانی ئەوانی دیکە، دووری کردن لە مەرجی بوونی ئێران و گرینگی دان بە بەستێنە ناوخۆییەکان لە سەرکەوتنەکانی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی وەسف کرد.

هەروەها وتیشی: دەوڵەتی سێزدەیەم زۆر هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات.

ڕێبەری ئیران لەسەر پێداویستی کردەیی کردنەوەی بەڵێنەکان و دووری کردن لە وتنی بەڵێنێک کە نایێتە دی جەختیان کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی یەکێک لە پرسە گرینگەکانی ئێرانیان بابەتی ئابووری وەسف کرد و وتی: ڕێژەی هەڵاوستان، گەشەی ئابووری، گەشەی سەرمایەدانەری ، گەشەی هەلی کار، داهات و ...یان لە ئەو پێوەرانە وەسف کرد کە ئەبێ بە وردی و بەردەوام سەرەنجی پێبدرێت.

News ID 43322

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha