AP ١٤٠١ خەرمانان ٨ ١٠:٣١

سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامەی پارێزگای کوردستان:

1000 ملیار تمەن قەرز بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بە کوردستانییەکان دراوە

1000 ملیار تمەن قەرز بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بە کوردستانییەکان دراوە

سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی و پلانڕێژی پارێزگای کوردستان وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار ملیار تمەن وام(قەرز) بۆ ڕەخساندنی هەلی کار دراوەتە کوردستانییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرسەلان ئەزهاری لە ڕێوڕەسمی هەفتەی دەوڵەت ڕایگەیاند: سیاستەدانەری دروست لە بواری ئابووری یەکێک لە گرینگترین بەرنامەکانی دەوڵەتە کە بە پێی ئەوە لە ئەمساڵدا نزیک بە هەزار ملیار تمەن وام تا کۆتایی مانگی گەلاوێژ دراوە و بە پێی زانیارییەکان لە سیستەمی "ڕەسەد" لە 33 هەزار هەلی کارێک کە پێش بینی کراوە نزیک بە 16 هەزاری هاتووەتە دی و شوێنی دابین کردنیشیان زیاتر لە یاساکانی بودجەی ئەمساڵە.

News ID 43316

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha