AP ١٤٠١ خەرمانان ٨ ١٢:٠٠

سەرپەرشتی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان هەواڵی دا؛

پێشکەش کردنی 12 دەزگای "نێبۆلایزر" بە نەخۆشەکانی سی لە کوردستان

پێشکەش کردنی 12 دەزگای "نێبۆلایزر" بە نەخۆشەکانی سی لە کوردستان

سەرپەرشتی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: هاوکات لەگەڵ هەفتەی دەوڵەت و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە، 12 دەزگا "نێبۆلایزر" بە نەخۆشەکانی "فیبرووزکسیتیک" لە کوردستان پێشکەش کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرەیدوون عەبدولمەلیکی ڕایگەیاند: نەخۆشی فیبرووز کسیتیک نەخۆشینێکی میراتییە کە زیاتر لە سەر سییەکان کاریگەری دەدانێت و بە کۆبوونەوەی مادەی چەسپناک دەبێتە هۆی کێشەی هەناسە و چڵکی بەردەوامی سییەکان.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە پارێزگای کوردستان 29 نەخۆشی فیبرووز کسیتیک لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان، درێژەی دا: ئاستی تەمەنی ئەو نەخۆشیە یەک بۆ 28 ساڵانە و 20 کەسیان پیاو و 9 کەسیان ژنە.

عەبدولمەلیکی وتیشی: بەکارهێنانی نێبۆلایزر لە ئەو نەخۆشانە، وێڕای کەم کردنەوەی سەرەنجڕاکێشی ئاستی دەرمان، کوالێتی ژیانیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە.

News ID 43315

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha