AP ١٤٠١ خەرمانان ٧ ١٦:٥٨

دوای واز هێنانی سەدر لە کاری سیاسی؛

خۆپیشاندەران چوونە کۆشکی کۆماریی عێراق/ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیێندرا

خۆپیشاندەران چوونە کۆشکی کۆماریی عێراق/ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیێندرا

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و هاتنی بەلێشاوی خۆپیشاندەران بۆ ناو ناوچەی سەوز، بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی جێبەجێ بکرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای بڕیارەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بۆ وازهێنانی لەکاری سیاسی، خۆپیشاندانی لایەنگرانی ئەو رەوتە لە بەغدا بەردەوامی هەیە و لایەنگرانی رەوتی سەدر دەیانەوێت بەرەو ناوچەی سەوز بڕۆن، لە بەرامبەریشدا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان دەروازەکانی ناوچەی سەوزی داخست و داواشی لە خۆپیشاندەران کرد دەستبەجێ بکشێننەوە.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، داوا لە خۆپیشاندەران دەکات دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بکشێننەوە و پابەندبن بە پاراستنی ئارامی و رێگربن لە هەر جۆرە پێکدادانێک لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان.

ئەوەش هاتوە، هێزە ئەمنییەکان ئەرکی پاراستنی دامەزراوە حکومیی و دیپلۆماسییەکانیان لە ئەستۆگرتوە، لە هەمانکاتیشدا هاوکار و پارێزەری هەمو خۆپیشاندانێکیش دەبن کە پاڵپشت بە دەستور و یاساکان بەڕێوەبچێت، بۆیە داوا لە خۆپیشاندەران دەکەن هاوکاربن لە ئەرکی هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی وڵات.

ئەمڕۆش موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در لە پەیامێکدا رایگه‌یاند سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ره‌وتی سه‌در داده‌خات و ده‌ستوه‌ردان له‌ هیچ بابه‌تێكی سیاسی ناكات و "دەستبەرداربونی خۆم لەکاری سیاسی رادەگەیەنم".

خۆپیشاندەرانی شاری بەغداد چونە نێو یەکێک لە کۆشکەکانی سەرۆکایەتی کۆمارەوە لە ناوچەی سەوز، تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەنە کۆشکی کۆماریی عێراق

News ID 43304

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha