بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە بوونی ئێران لە ناوچەکە، هۆی ئاسایشە، ڕایگەیاند: ڕۆڵی ئابووری ئێمە بە قەد کاریگەری بوونمان لە بواری ئاسایش لە ناوچەکە، کاریگەری نەبووە. یەکێک لە ڕێگاکانی بەهێز بوونەوەمان لە بواری ئابووریش هاوکاری لەگەڵ چینە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەندامێتی و بوونی ئێران لە ئێکۆ، شانگهای و هاوکارییە دراوسێیانە و نێودەوڵەتییەکان بۆ ئێمە زۆر گرینگە.
چەکی ناڤۆکی لە دکتۆرینی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێگەیەکی نییە
سەرۆک کۆمار سەبارەت بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە وەڵامی ئێوە بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە بواری چالاکی ناڤۆکی ئێرا چییە؟ وتی: هەوڵی ناڤۆکی و هەبوونی ئەو سەرمایە مافی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، هیچ کەس و هیچ پۆست و کەسایەتیەک ناتوانێت ئەو مافە لە ئێران بستێنێت و چەندین جاریش ڕامانگەیاندووە کە چەکی ناڤۆکی لە دکتۆرینی بەرگری ئێمە پێگەیەکی نییە و ڕێبەری ئێرانیش وتیان کە ئەوە حەرامە.
بە بێ چارەسەر کردنی پرسە پادمانیەکان باس کردن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بێ واتایە
ناوبراو وتی: پادمان بنەمایە و ئەبێ هەموو بابەتەکان لە ئەو بارەوە چارەسەر بکرێن و بە بێ چارەسەر بوونی پرسەکانی پادمان باس کردن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بێ واتایە.
سەرۆک کۆمار زیادی کرد: گەمارۆکان ئەبێ هەڵبوەشێنەوە و گەلی ئیران بتوانێت لە ئیمکانات بەهرەمەند بێت.
رەئیسی سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا ئامادەیە لە سەفەری بۆ نیۆیۆرک ئەگەر داوای لێبکرێت لەگەڵ بایدن دیدار بکات یان بە شێوەی نافەرمی لەگەڵ بایدن قسە بکات و لەگەڵی چاکی و چۆنی بکات؟ وتی: پێشتریش وتوومە نا و ئێستاش هەر ئەوە دووپات دەکەمەوە.
Your Comment