داعش هێرشی کردە سەر کەرکووک/قوربانی هەیە

ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى داعش هێرشیانكرده‌سه‌ر گوندێكى سنورى پارێزگاى كه‌ركوك‌و له‌ئاكامدا چه‌ند قوربانیه‌ك هه‌یه‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌پێى زانیاریه‌كان، داعش هێرشیكردۆته‌سه‌ر گوندى به‌ینلوى سه‌ر به‌ناحیه‌ى له‌یلان له‌سنورى پارێزگاى كه‌ركوك.

هه‌ر به‌پێى زانیاریه‌كان، له‌نێو دانیشتوانى گونده‌كه‌دا كوژراو بریندار هه‌یه‌، به‌ڵام تائێستا ژماره‌ى قوربانیه‌كان به‌دروستى نه‌زانراوه‌و دواتر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌و ده‌ستیان به‌گه‌ڕان به‌دواى چه‌كداره‌كاندا كردوه‌.

هه‌فته‌ى ڕابردوو به‌هه‌مانشێوه‌ له‌سنورى پارێزگاى كه‌ركوك به‌هۆى په‌لامارێكى داعشه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى‌و كارمه‌ندى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كوژران‌و برینداربون.

News Code 43290

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha