بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تانژو ئوزجان شارەوانی شاری بولو و ئەندامی باڵای جەهەپە لە لێدوانێکدا داوای لە هەدەپە کرد کە سنوورەکانی خۆیان لەگەڵ پەکەکە دیاری بکەن. ناوبراو وتی کە لە ئەو بارەوە بە کەسانێک وەکوو سەلاحەدین دەمیرتاش وەکوو ڕێبەرێکی ئاشتیخواز هیوادارە.
ئوزجان کە لە ئەم ماوەیەدا بەتوندی خەریکی دژایەتی کردن لەگەڵ پەنابەران لە تورکیایە، سەبارەت بە پرسی کورد وتی: ئەوەم قبووڵە کە ساڵانێکە هەوڵ بۆ ئاسیمیلە کردنەوەی کوردەکان دراوە. بەڵام ئەوانیش هەندێک کێشە کە هەر بوونیان نەبووە، کردوویانەتە بیانوو و چەکیان هەڵگرتووە و چوونەتە کێوەکان. پەکەکە وەکوو جەماعەتی گولەن لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی و ڕێنوێنی دەکرێت. هەروەها هەدەپەش. ئێستا ئیوە دەتانەوێت من ڕازی ببم کە هەدەپە و پەکەکە هیچ پێوەندییەکیان پێکەوە نییە؟
ناوبراو زیادی کرد: لیەدا ئەبێ بابەتی دەمیرتاش لە هەدەپە جودا بکرێتەوە. من هیوام بە دەمیرتاش هەیە. چونکوو دەمیرتاش لە پەرلەمان لە دژی پەکەکە قسەی کرد و بە پێی بەڵێنی تورکیا بە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا و بڕیاری ئەو ناوەندە بۆ ئازادی دەمیرتاش، ئەو ئەبێ ئازاد بکرێت.
Your Comment