بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، دوای ئەوەی کە ئێران بنکە مووشەکییە ژێر زەوینییەکانی سوپای پاسدارانی ڕوونوێنی کرد، شەممەی ڕابردوو ئەرتەشی ئەو وڵاتەش وێنەگەلێکی لە بنکەیەکی سەروو شاراوەی درۆن کە سەدان مەتر لە ژێری زەویدایە، بڵاو کردەوە.
ئەو هەوڵەی ئیران هەندێک پرسیاری سەبارەت بە هۆکاری چێ کردنی بنکە سەربازییە ژێرزەوینییەکان و ئەوەی کە ئایا چەند دانەیان هێشتا شاراوەیە، هێناوەتە ئاراوە. ئەلجەزیرە لە گفتوگۆ لەگەڵ کارناسانی سەربازی ئەو بابەتەی لێک داوەتەوە.
ئێران لە چ کاتێکەوە دەستی بە چێ کدنی بنکەی سەربازی ژێرزەوینی خۆی کرد؟ بۆچی هەر ماوەیەک و یەکێکیان ڕوونوێنی دەکات؟
مەهدی بەختیاری، لێکۆڵەری کاروبازی سەربازی، لە ساڵی 1984 لە یەکەم بنکەی مووشەکی ژێرزەوینی لە ڕۆژاوای ئێران و هاوکات لەگەڵ شەڕی ئێران و عێراق هەواڵی دا و جەختی کرد کە ئێران بنکەگەلێکی شاراوەی زۆری بۆ پیشەی مووشەکی، درۆن، بەلەمی توندڕەو و ... چێ کردووە.
بەختیاری بە وتنی ئەوەی کە چێ کردنی شاری سەربازی تا سەدان مەتر لە ژێرزەوین دریژەی هەیە، جەختی کرد: جگە لە بنکەگەلی دەریایی کە لە باشووری ئێران جێگیر کراون، شارە مووشەکییەکان و بنکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە جێگیر کردووە کە زۆربەیان لە ناو دڵی کێوەکاندا.
ئەو لێکۆڵەرە ئێرانییە بە وتنی ئەوەی کە چێ کردنی بنکەی سەربازی ژێرزەوینی ڕێگای بۆ ئەو مانگیلانەی کە سەرجەم جووڵە سەربازییەکان چاوەدێری دەکەن، دادەخات، جەختی کرد: دابەش کردنی بنکە شاراوەکان لە زۆربەی ناوچەکانی ئێران بۆ شۆک کردنی دوژمنان لە چەند لاوەیە.
بەرچاوترین بنکە سەربازیگەلێک لە تاران لە ساڵانی ڕابردوو ئاشکرای کردووە، کامانەن؟
ناوبراو ڕایگەیاند: بۆ یەکەم جار لە ڕەزبەری 1394 سوپای پاسداران شارێکی مووشەکیی لە قووڵایی 500 مەترسی زەوی ڕوونوێنی کرد و لە ئەو کاتەدا ڕایگەیاند کە بنکە مووشەکییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان بڵاو بووەتەوە.
سوپای پاسداران لە یەکەم ڕۆژەکانی ساڵی 1395 دووهەمین شاری مووشەکی ژێرزەوینی خۆیی بە ئامادەبوونی عەلی لاریجانی سەرۆکی پێشووی مەجلیس ڕوونوێنی کرد و مووشەکی بالستیکی عێمادی بە مەوادی بڕینی 1700 کیلۆمەتر ڕوونوێنی کرد.
سەردار سەرتیپ ئەحمەد ڕەزا پووردەستان، فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش لە 29 ی بەفرانباری 1394 ئاشکرای کرد کە شارە ژێرزەوینییە مووشەکییەکان بەس هی سوپای پاسداران نین و بەشێکی زۆریان هی ئەرتەشە.
سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپای پاسداران لە گوڵانی 1396 لە چێ کردنی کارخانەی نوێی مووشەکی بالستیکی ژیرزەوینی هەواڵی دا و جەختی کرد کە ئەو کارخانە سێهەمین کارخانە لە جۆری خۆیە و بەڵێنی درێژەدانی بەرنامەی مووشەکی دا.
سەردار سەرلەشکەری محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتی پێشووی سوپای پاسداران لە ڕێبەندانی ساڵی 1397 بنکەی ژیرزەوینی مووشەک سازی و هەروەها مووشەکی بالستیکی زەوی بە زەوینی دزفوولی ڕوونوێنی کرد و جەختی کرد کە مەودای بڕینی ئەو مووشەکە نوێیە، کە جۆرە جیاوازەکانی مادەی تەقەمەنی لە کڵاوەکی خۆی دەگوازێتەوە، 1000 کیلۆمەترە.
ئێران لە نۆڤەمبەری 2020 بنکی مووشەکی ژیرزەوینی سوپای پاسدارانی خستەڕوو و بۆ یەکەم جار مووشەکی بالستیکی مامناوەندبڕی عێمادی ڕوونوێنی کرد.
لە سێپتەمبەری 2021 فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، دەریاوان عەلیڕەزا تەنگسیری لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنیدا لە بوونی شارە مووشەکییەکان بە درێژایی زیاتر لە 70 کیلۆمەتر لە ژێری زەوی لە کەنارەکانی دەریای عومان هەواڵی دا.
لە مارسی 2021، سوپای پاسداران وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی بنکەیەکی مووشەکی ژیرزەوینی تەیار بە مووشەکەکاین کرووز، مووشەکی بالستیک و جیهازاتیجەنگی ئەلکترۆنیکی خستە ڕوو.
لە کۆتایدا شەوی شەممەی ڕابردوو ئەرتەش لە بنکەی 313 ی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بە بەکارهێنانی جیاواز لە سەدان مەتر ژیری زەوی کە لە زنجیرە کێوەکانی زاگرۆس لە ڕۆژاوادایە و تێیدا زیاتر لە 100 درۆنی ڕەزمی، ناسینەوە و کۆنترۆڵی هەیە، ڕوونوێنی کرد.
دەرخستنی بنکەی شاراوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چ لێکەوتەیەکی دەبێت؟ و ئێران لە ئەو ڕێگایەوە دەیەوێت چ پەیامێک بنێرێت؟
مەحەمەد مەهدی یەزدی، کارناسی پرسە سەربازییەکان بە ئاماژە بە هەوڵەکانی سێنا بۆ راگرتنی بەرنامەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێران، دۆزینەوەی شارە ژیرزەوینییەکانی بابەتێکی سەرەنجڕاکێش وەسف کرد و زیادی کرد ئەو بابەتە بووەتە پرسێکی ئاسایی لە ئێران.
یەزدی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئێران پەیامی هۆشداریی بە دوو لایەنی ئیسرائیل و ئەمریکی وەکوو دوژمنای سەرەکی ئێران ناردووە، زیادی کرد: هەندێک لە دەستکەوتەکان وەکوو مووشەکی کرووزی حەیدەر کە دەتوانێت لە درۆنەکانەوە بهاوێژرێت و مەودای بڕینیان 200 کیلۆمەترە ، ناتوانرێت لە بەرنامەی سەربازی ئێران وەلا بنرێت.
ئایا پێوەندییەک لە نیوان ڕوونوێنی لە بنکەی شاراوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەگەڵ چڕ کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە دژی ئێران هەیە؟
ساڵح قەزوێنی ، لێکۆڵەری کاروباری ستراتیژیک، ڕوونوێنی لە بنکەی شاراوەی ئەرتەشی ئێرانی هەوڵێکی کردەیی بۆ وەڵامدانەوە بە هەڕەشە دەرەکییەکان لە دژی ئێران بەتایبەتی وجبەی نەوتی ئێران لە لایەن یۆنان و رادەست کردنی بە ئەمریکا و کردنە ئامانجی دامەزراوەی پارچین لە تاران و تیرۆری سەرهەنگی سوپای قودس شەهید حەسەن سەیاد خودایی وەسف کرد.
Your Comment